کوردستانی
بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بەشەخۆراکی خۆراکی مانگانە بۆ هەر تاکێک دیاریکراوە، ئاماژە بەوەشکراوە ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە بۆ دابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆراک کراوە پێیان راگەیەندراوە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا".
لەوبارەیەوە شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکارییمان کردووە، چاوەڕێ دەکەین ئەو خۆراکانەی دیاریکراوە بگاتە دەستمان، بۆئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکەین".
هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیانی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا وەزارەتی بازرگانی دیارینەکردووە کە ئەم بەشە خۆراکە هی مانگی چەندە".
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی بازرگانی بێت بۆ هە رکەسێک لەمەودوا بەشەخۆراک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەموو عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەوانیش:
1- برنج، سێ کیلۆ.
2-شەکر، یەک کیلۆ.
3-زەیت، یەک لیتر.
4-دۆشاوی تەماتە، 400 گرام.
5-باقلەمەنی, یەک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و نۆک).
6- ئارد, نۆ کیلۆ.
س.س