کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداری توند دەداتە پەکەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری توند دەداتە گرووپێکی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان و رایگەیاند، "پەکەکە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردسانە، هەولێری پایتەخت هێڵی سوورە، رێگە نادەین ئەم سەقامگیریە تێکبچێت".
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەریمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەندینجار چەکدارانی پەکەکە پەلاماری ھێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیان داوە و چەندین ئەفسەر و پێشمەرگەیان شەھید و بریندار کردووە، ھەموو ھەوڵیان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، بەداخەوە لە رۆژانی رابردووشدا شەش پێشمەرگەیان شەھید کرد و چەندین پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون".

باسی لەوەشکردووە، "چەندین ساڵە بەھۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە سەدان گوند و ئاوایی ناوچە سنوورییەکان چۆڵکراون و زیانێکی زۆری ماددی بەر هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە کەوتووە، هاوکات بەردەوام ھەوڵی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی پشێوی و نا ئارامیان لە ناو هەرێمی کوردستانداوە، ئەویش بە رێگای جۆراوجۆر لەوانە لەم رۆژانەدا وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێمی کوردستان و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاوڵاتی خاوەن رەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێمی کوردستان بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی".
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات و رایدەگەیێنێت، "پاراستنی ئارامی وسەقامگیری ناو هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت هێڵی سوورە و رێگا نادەین لە ژێر هیچ بیانوویەک و لە ژێرناوی هیچ گرووپێک، ئەم سەقامگیرییە تێکبدرێت".
لە کۆتایدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو گرووپانەی بە ناو ئاشتی و ئازادی خۆیان نەکەنە ئامرازێک بۆ تێکدانی باری ئەمنیی هەرێم، ئەگەر بەڕاستیش نیازیان ئاشتی و ئارامییە، با رووی قسەکانیان ئاراستەی قەندیل بکەن چونکە شەڕانگێزی و نائارامی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستە ئەو گرووپانە داوا لە پەکەکە بکەن چیتر دەست نەخاتە ناو کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان و سنوورێک بۆ شەڕفرۆشییەکانیان و دژایەتی خەڵکی ئاشتیخوازی هەرێمی کوردستان دابنێن".
پ.ح
پ.ح