ئەدەب و هونەر
گروپی شانۆی گه‌نجانی كه‌لار بەشداری فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سۆما خالید
دەرهێنەری شانۆگەری پرسەی نیشتمان رایدەگەینێت گروپی شانۆی گه‌نجانی كه‌لار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌شداری له‌فیستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی تونس ده‌كات.
رزگار فه‌قێ، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری "پرسه‌ی نیشتیمان" به مەودا میدیای راگه‌یاند "گروپی شانۆی گەنجانی کەلار لەسەر ئاستی کوردستان بەشداری فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی لە مەدینەی قەتار لە تونس دەکات بەناونیشانی پرسەی نیشتمان کە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وڵاتی تونسه‌وه بانگهێشتكراوه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام".
ئاماژەی بەوەشکرد "کە ئەم شانویە لەچوار کەس پێکهاتووە,کە خۆشم یەکێکم لە بەشداربووەکان, هەروەها شانوکە باس لە نەهامەتیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت روداوه‌كانی کیمیاباران, ئەنفالکراوان, کوبانی, عەفرین و شەنگال دەکات".
رزگار فەقی باسی لەوەش کرد "یه‌كێكه له‌فیستیڤاڵه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵانه له‌مانگی دووی شوبات لە تونس ئه‌نجامده‌درێت و 10 بۆ 15 وڵات بەشداری تێیدا دەکات کە ئەمساڵ ئێمەش یەکێکین لەو بەشداربوانە کە وەک نوینەرایەتی کوردستان بەشداربووین".