گێتی

ئەمەریکا سزای لەسەر پێنج بەرپرس و کۆمپانیا هەڵگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا سزای لەسەر پێنج بەرپرس و کۆمپانیا هەڵگرت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد سزای لەسەر سێ بەرپرس و دوو کۆمپانیای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵگرتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەمەریکا بە کەمکردنەوەی سزا و گەمارۆ لەسەر تاران.
 
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی سزا لەسەر هەریەک لە ئەحمەد قەلعەبانی، کارگێری پێشووی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران، فەرزاد بازرگان، لە بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای هۆنگ کۆنگ، ئینترترید لقێکی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران و محەمەد موعینی، بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەرانبەر هەڵگرتنی سزاکان بڕیاریانداوە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی سەر ئەو بنکەیەی کە هاوکاری دارایی فەیلەقی سوپای قودس و نەسروڵـڵای یەمەنی دەدا، بخرێتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەوە، ئەو گرووپە  دەیان ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی نەوتی ئێران هەیە کە بەشێکی زۆری لە چەندین وڵاتەوە دەگاتە دەستی حوسییەکان.

بڕیاری هەڵگتنی سزاکان لە چوارچێوەی پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بە کەمکردنەوەی سزا و گەمارۆکانی لەسەر تاران.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان