عیراقی
بڕی ئەو پارەیەی عیراق کە لە دەرەوەی وڵات بلۆککراوە ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، نزیکەی یەک ملیار و نیو دۆلار پارەی عیراق لە دەرەوەی وڵات دەستی بەسەرداگیراوە و بلۆککراوە، بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار لە دوای ساڵی 2003 لەو پارانە كە لە بانكە عەرەبی و ئەوروپاییەكاندا بلۆككرابوون، گەڕێندراونەتەوە وڵات.

عەبدولئەمیر مەیاحی، بڕیاردەری لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عیراقییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، "پێشبینی دەكرێت پارەی بلۆككراوی عیراق لە دەرەوەی وڵات بگاتە یەک ملیار و 417 ملیۆن دۆلار، پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو پارەیەش پێویستی بە كاریی راستەقینەی حكومەتە و لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەی راستەوخۆی پارە بەقاچاغ براوەكان دەكات لەگەڵ فەرمانگەی گێڕانەوە لە دەستەی نەزاهە".
مەیاحی باسی لەوەشکردووە، "بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار لە دوای ساڵی 2003 لەو پارانە كە لە بانكە عەرەبی و ئەوروپاییەكاندا بلۆككرابوون، گەڕێندراونەتەوە وڵات، کەدەبێت لێکۆڵێنەوە لەوەش بکرێت و وردەکاریی ئاشكرابکرێت".
پ.ح
پ.ح