کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی گەنمەکە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی گەنمەکە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو گەنمەی سەگ لە ناویدا خەوتبوو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دوور و نزیک ئەو وێنانە پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانییەوە نییە، داوا لە سەرجەم میدیاکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لە شێوازی هەڵگرتنی گەنمەکە سەردانی شوێنی هەڵگرتنەکە بکەن".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە".

باس لەوەشکراوە، "داواش لەسەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە و دووربکەونەوە لە ھەواڵی ناڕاست".



پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن