کوردستانی
لە رووداوێکدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 120مەتری گەنجێك کە بەخێراییەکی زۆر شۆفێری کردووە و بێ ئاگابووە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا کە ژن و مێردێکی تێدابووە و گیانیان لەدەستداوە، ژن و مێردەکە لەو کاتەدا بەمەبەستی دابەشکردنی کارتی بووک گوستنەوە بۆ کوڕەکەیان لە دەرەوە بوون.

مقەدەم فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر زانیاریی رووداوەکەی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، "شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر 9 گەنجێک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ڤێرسای پێبووە لەسەر شەقامی 120 مەتری لە نزیك شوقەكانی جیهان ستی بەخێراییەکەی زۆر شۆفێری کردووە و سەرقاڵی موبایل یاخود شتی دیکە بووە و بێ ئاگا بووە لە شۆفێری کردن، لە دواوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت ئەڤیۆ کە ژن و میردێکی تێدابووە بەهۆی زەبری بەركەوتنەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە راگری تەنیشتی شەقامەکە و دووبارە گەڕاوەتەوە ناو شەقام و بەرە و دەرەوەی شەقام رۆیشتووەتەوە، پاشان بە سیاجی شەقامەکە وەستاوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە رووداوەکە بووە هۆی ئەوەی ژن و مێردەكە گیان لەدەستبدەن كە لەو كاتەدا خەریكی دابەشكردنی كارتی بووك گواستنەوە بوون بۆ كوڕەكەیان بەسەر خزم و دۆستانیان، پرسیار لە گەنجەکە کرا و هیچ وەڵامێكی پێنەبوو، تەنها باسی لەوەکرد كە سەرم بەرزکردەوە زۆر نزیكبووم لە ئۆتۆمبێلەكەی پێشم، بۆیە خۆم پێداکێشا".

پ.ح