کوردستانی

کەشناسی پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

سیروان میرزا، شارەزای بواری کەشناس بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات، بەتایبەت لە شەواندا و کەشوهەوا فێنک دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan