کوردستانی
بکوژی خاوەن کارەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی سلێمانی ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێک سەبارەت بە رووداوی کوشتنی خاوەن کارەکەی سلێمانی لەلایەن سێ کرێکارەوە و دواتر دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکرا، چەند مانگێکە هاتووەتە سلێمانی و نیشتەجێ بووە، بەردەوام کاری بۆ کەسی کوژراو کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی سلێمانی سەبارەت بە رووداوی کوشتنی خاوەن کارێک لە سلێمانی لەلایەن سێ کرێکارەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پاش ئەوەى دوێنێ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 لەشارى سلێمانى هاوڵاتییەک بەناوى عوسمان حەمەسەعید، لە گەڕەکی رزگارى شارى سلێمانى کوژرا و ئۆتۆمبێلەکەى لە جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانبارى تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمبێلەکەى بەرەو خوارووى عیراق بردبوو, دەستبەجێ هێزەکانمان بەفەرمانى دادوەر و بەپێی مادەى 406 لەیاسای سزادانى عیراقی و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتىی ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عیراق، ژوورى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداد و قیادەى پۆلیسى پارێزگاى سەڵاحەدین توانیمان ناسنامە و شوێنى دانیشتنى کەسى تاوانبار بەناوى (س,ح,ح,ت) لەدایک بووى ساڵى 1998 تکریت, دەست نیشان بکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دواتر تواندرا تاوانبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا, تاوانبار ماوەى چەندمانگێکە, هاتووەتە شاری سلێمانى و نیشتەجێ بووە, بەردەوام کارى بۆ کەسی کوژراو کردووه, دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمبێلی کەسی کوژراو هەڵدێت بۆ شارى تکریت, لە ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانى ئاسایشى پارێزگای سلێمانى و لەلایەن تیمێکى هاوبەشەوە کەسى داواکراو تواندرا لەماوى کەمتر لە 24 کاتژمێردا دەستگیربکرێت, بەفەرمانى دادوەر راگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەى بەردەوامە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت درەنگانی شەوی پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 پاش ئەوەی عوسمان حەمەسەعید، خاوەن کار دەچێتە سەر شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی رزگاری و لەلایەن سێ کرێکارەوە بە بۆکز و خاکەناز دەکوژرێت و ئۆتۆمبێلەکەی دەدزرێت.

پ.ح