کوردستانی
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیاوە لە عیراق و سوریا لەماوەی شەش ساڵدا زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، سوپای تورکیا لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا نزیکەی 500 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، زۆربەی ئەو هاوڵاتییانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانن، چالاکوانێک رایگەیاند، "خۆپیشاندان و گردبوونەوە و بە دەنگ هاتنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری لەسەر هێرشەکانی تورکیا دروستنەکردووە".
گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەكان لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا رایگەیاند، "بەهۆی بۆردومانەكانی فڕۆکەکانی توركیا لە ساڵی 2015وە تا ئێستا زیاتر لە 1500 هاوڵاتیی سڤیل لە عیراق و سوریا کوژراون، ئەمە جگە لەوەی چەندین ناوچە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە چۆڵکراون و دانیشتووانەکەیان ئاوارەبوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تائێستا سوپای تورکیا نزیکەی 500 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و زۆربەی ئەو هاوڵاتییانەی گیانیان لەدەستداوە و ئاوارەبوون دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانن".
هاوکات شیرین رەئوف، چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ بە مەودا میدیای راگەیاند، "ئەوەی سوپای تورکیا دەیکات بەناوی دروستکردنی ناوچەی ئارام و ئازادکردنی هاوڵاتییان لە دەستی تیرۆر هیچ بنەمایەکی نییە و تورکیا خۆی دروستکەری تیرۆرە لە ناوچەکەدا و هاوڵاتییانی سڤیل دەکاتە ئامانج، چەندین ساڵە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بووەتە قوربانی دەستی بەرژەوەندییە سیاسیی و ئەمنییەکانی تورکیا و وڵاتانی زلهێزیش لە ئاستیدا بێدەنگن".
باسی لەوەشکرد، "خۆپیشاندان و گردبوونەوە و بە دەنگ هاتنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری لەسەر هێرشەکانی تورکیا دروستنەکردووە، هەربۆیە دەبێت هەوڵبدەین بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ رێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر شکۆی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا و سەروەری خاکی عیراق، وە لە هەمووی گرنگتر پاراستنی شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی".
پ.ح