کوردستانی

داوا دەکرێت پەرلەمان لەسەر پرسی مووچە و لێبڕین کۆببێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت پەرلەمان لەسەر پرسی مووچە و لێبڕین کۆببێتەوە
مەودا میدیا-

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوایانکردووە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی دواکەوتنی مووچە و بەردەوامی لێبڕین کۆبوونەوەی داهاتووی بۆ ئەم بابەتە تەرخان بکات، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن ئەگەر لەسەر پرسی مووچە نەبێت.

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکی هاوبەشدا واژۆیان کۆکردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانییان کردووە، تیایدا داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە دانیشتنی داهاتوو تایبەت بکرێت بە تاوتوێکردنی پرسی دواکەوتنی مووچە و بەردەوامی لێبڕین و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، تائێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەڵامی داواکارییەکەیانی نەداوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئەندامانە بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکەن، ئەگەر دانیشتنی داهاتوو تایبەت نەکرێت بە پرسی مووچە و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران.

بۆ ئەم مەبەستە مەودا میدیا پەیوەندی بە زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
Qaiwan
Qaiwan