کوردستانی
لەبارەی نرخی زێڕەوە هۆشداریی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببیێت بەشێوەیەک یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بگاتە سەروو 400 هەزار دینار، ئاماژە بەوەشدەکات هاوسەنگی لەنێوان بەهای دۆلار و نرخی زێڕ دروستبووە.
هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزەیرانی 2021 یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 395 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لەبەر ئەوەی ئۆنسی جیهانی دابەزی بەهۆی هەڵئاوسانی ئەمەریکاوە کە هەڵئاوسانێکی کاتی بوو، بەڵام ئەگەر رێکخراوەکانی تایبەت بە هەڵئاوسان راپۆرت بدەن سەبارەت بە هەڵئاوسان ئەمجارە بە پێچەوانەوە نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە".
وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببیێت بەشێوەیەک یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بگاتە سەروو 400 هەزار دینار".
لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە هەندرێن عەبدولڕەحمان وتی "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی رێژەیی نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە، بەڵام ئەمجارە لەبەر ئەوەی نرخی ئۆنسی زێڕ دابەزی بووە هۆی ئەوەی هاوسەنگی لەنێوان بەهای دۆلار و نرخی زێڕ دروستببێت، هەروەها لەئێستادا لە هەندێک وڵات بە تایبەت هیندستان و چین خواست زۆرە لەسەر کڕینی زێڕ".
س.س