کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: وەک یەکێتی بڕوامان بە دوو ئیدارەیی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: وەک یەکێتی بڕوامان بە دوو ئیدارەیی نییە
مەودا میدیا- 

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت پشتگیرییان لە کابینەکەی مستەفا کازمی کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات وەک یەکێتی بڕوامان بە دوو ئیدارەیی نییە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقییە رایگەیاند "یەکێتی دەیەوێت بارودۆخی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان باشبێت، هەروەها بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقیش هاوپەیمانێتیمان هەیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاندیدی یەکێتی تا ئەم کاتە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق خوێندکارەکەی مام جەلال بەرهەم ساڵحە، هەروەها وەک یەکێتی بڕوامان بە دوو ئیدارەیی نییە".

باسی لەوەشکرد "پشتگیریمان لە کابینەکەی مستەفا کازمی کردووە، هەروەها یەکێتی پەیوەندیی باشی هەیە لەگەڵ لایەنە سوننەکانی عیراقدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan