کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "شەوی رابردوو رووداوی هاوتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن، لەگەل ماتۆڕسیلێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك یاریگاكانی چیا روویدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لایەنی كەم تەرخەم دەگەڕێتەوە بۆ ماتۆڕسكیلەكە كە لە شەقامێكی لاوەكی هاتووەتەسەر شەقامێكی گشتی و بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا كە تەمەنی 17 ساڵ بوو".
س.س