کوردستانی
پرسی لێبڕینی مووچە تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی گفتوگۆ دەکرێت.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتیی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری دێتە پەرلەمانی کوردستان".
لەبارەی ئەو پرسانەی گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت بەڵێن ئیسماعیل وتی "لە کۆبوونەوەی سبەینێدا لەبارەی راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆ دەکرێت".
لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا پرسیاری تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەران و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و چەند پرسێکی دیکە ئاراستەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
س.س