کوردستانی

وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی 25 هەزار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستایان و وانه‌بێژانی په‌یمانگەی دادوه‌ری وه‌ك كرێی وانه‌وتنه‌وه‌ خه‌رج بكرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاوات شێخ جەناب, وەزیری دارایی واژۆی کردووە، بڕیاردراوە بە خەرجكردنی بڕی 25 هەزار دینار وەك كرێی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگەی دادوەری بۆ هەر وانەیەك كە لە پەیمانگا دەیڵێنەوە.

هەر بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردراوه‌ كاركردن به‌ خاڵی یه‌كی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره‌ 12ی ساڵی 2016 رابگیرێت و بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2020 - 2021یش خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ وانه‌بێژان ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.


س.س
Qaiwan
Qaiwan