کوردستانی

وەرزی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بە گشتی ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران قەدەغەی راوەماسی رادەگەیەندرێت لە هەرێمی کوردستان، چونکە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا گەرای ماسی دادەنرێت، بۆ ئەمساڵیش بەهان شێوەی ساڵانی دیکە بڕیارەکە جێبەجێکراوە.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی لە 15ی حوزەیران راوەماسی بە شێوازە رێگەپێدراوەکان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەکارهێنانی کارەبا و تەقەمەنی لە هەموو وەرزێکدا قەدەغەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە مانگی سێ و چواردا کاتێک رێژەی ئاو دابەزی بە تایبەت لە بەنداوی دەربەندیخان کە کاتی دانانی گەرای ماسی بوو رێژەیەکی زۆر لەو گەرایانە لەناوچوون، ئەمەش وایکرد بەهۆی وشکەساڵییەوە زیان بە سامانی ماسی بگات لە هەرێمی کوردستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan