کوردستانی

فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک دەکەنە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک دەکەنە ئامانج
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە گوندێکى نزیک شارى قەڵادزێ دەکەنە ئامانج کە چوار هاوڵاتیی تیادا بووە، تائێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 لە نێوان گوندی گیرە و کانی لان لە نزیک مەرزی کێلێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پیکابیان کردووەتە ئامانج.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلە چوار هاوڵاتیی تیادا بووە، تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە زیانەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ئەو چوار کەسە گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan