عیراقی

پەرلەمانی عیراق بێخەمە لە بەرانبەر بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق بێخەمە لە بەرانبەر بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و تائێستاش ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاری کۆبوونەوەی نەداوە لەسەر ئەو پرسە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "داواشمان کرد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بێتە ئەنجومەنی نوێنەران".

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای وت "لەسەر ئەو پرسە پێشتر وەک ئەندامانی کورد یاداشتمان دابووە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها کوتلە جیاوازەکانیش بەیاننامەیان هەبوو لەسەر ئەو پرسە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داواشمان کرد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی شەڕی پەکەکە و تورکیا، بەڵام لەئێستادا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سستیان تێکەوتووە و کۆبوونەوە ئەنجام نادرێت، بە هۆکاری ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پێشە و سەرۆک و جێگری یەکەم جارێکی دیکە کاندیدن بۆ هەڵبژاردن، بۆیە ناخوازن کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدەن".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە واژۆ کۆبکرێتەوە، بۆئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات لەسەر ئەو پرسە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان