کوردستانی
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەکان و فارس عیسا، نوێنەری هەرێم لە عیراق بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان بکەن.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 10:30خولەکی بەیانی هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەکان و فارس عیسا، نوێنەری هەرێم لە عیراق بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گشتی و کەرکوک و شنگال بە تایبەتی و ئاسایی کردنەوەی دۆخیان و ئامادەباشی بۆ هەلبژاردنی داهاتوو".
س.س