کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ خوێندکار سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگری شارستانی راپەرین ئاشکرایکرد بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی بەتاڵکردنەوەی تانکەرێکی گاز بۆ مۆلیدەیەک، سێ خوێندکار سووتان، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە و رێکاری تەندروستیی بۆ خوێندنکارەکان گیراوەتەبەر.
عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگری شارستانی راپەرین بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 له حاجی ئاوای سنوورى ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە تانکەرێکی گاز لەکاتی بەتاڵکردن بۆ مۆلیدەیەکی ئەهلی کارەبا، ده‌ستبه‌جێ بنكه‌كانى ئاگرکوژێنەوەی سنووره‌كه ئاگادارکرانەوە و گه‌یشتنه شوێنى رووداوەکە و توانییان به‌شه‌كانى مۆلیده له سووتان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام بەداخەوە به‌شێكى جه‌سته‌ى سێ خوێندکار، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 20 ساڵیدایە، سووتا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێکاری ته‌ندروستىی پێویست بۆ چاره‌سه‌رى خوێندکارەکان گیراوه‌ته به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ده‌ستى پێكردووه".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە تانکەری گازدا روودەدات و دوو رۆژ پێش ئێستا لە سلێمانی لە رووداوێکی دیکەدا لەکاتی بەتاڵکردندا بۆ مۆلیدەیەکی ئەهلی، تانکەرێکی گواستنەوەی گاز سووتا.
پ.ح