کوردستانی

گەریلا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەریلا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ئاشکرایکرد، هێزەكانی گەریلا زیاتر لە 8 سەربازی توركیایان كوشتووە، هاوکات لە هەرێمی ئاڤاشین فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانییان خستووەتە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا چالاکییەکانییان دژی سوپای تورکیا بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، "هێزەكانمان لە هەرێمەكانی بۆتان، زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواكورك، دژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامیاندا زیاتر لە 8 چەكداری سوپای توركیا كوژراون، هەروەها چەندین چەکداری دیکە بریندارن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "گەریلاكان لە هەرێمی ئاڤاشین فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیایان خستووەتە خوارەوە، هاوکات دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan