کوردستانی

لیژنەی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و چەند پێشنیازێک ئاراستەی حکومەت دەکەن بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بڕیارە سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و رێگەچارەیەک بۆ کێشەکە بدۆزنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پێشنیازێک ئاراستەی حکومەت دەکەن لەوانە دەرکردنی کۆبۆن بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تاکسی.

بەپێی سەرچاوەکان پێشنیازەکانی دیکە بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دابینکردنی نەوت بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ و رەخساندنی دەرفەتی هێنانی بەنزین بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان و نەهێشتنی قۆرخکارییە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan