گێتی

تاکۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 20 ملیۆن ڤاکسینی ئێرانی بەرهەمدەهێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاکۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 20 ملیۆن ڤاکسینی ئێرانی بەرهەمدەهێندرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد، تا هاتنی وەرزی پایز بەڕێژەی %70ی هاوڵاتییانی ئیران بە ڤاکسینی شیفای ئێرانی دەکوترێن، هەروەها تا کۆتایی وەرزی هاوین 10 ملیۆن ڤاکسین و تا کۆتایی ساڵ 10 ملیۆن ڤاکسینی دیکە بەرهەمدەهێندرێت.
 
محەمەد رەزا، سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کوتانی هاوڵاتییان دژی کۆرۆنا بە ڤاکسینی شیفای ئێرانی دەستپێدەکەن و بە هاتنی ڤاکسینەکەش زۆرێک لە نیگەرانییەکان چارەسەر دەبێت، تاکۆتایی وەرزی هاوین زیاتر لە 10 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بەرهەمدەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا هاتنی وەرزی پایز بەڕێژەی %70ی هاوڵاتییان بە ڤاکسینەکە دەکوترێن، هەروەها تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 10ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکە بەرهەمدەهێندرێت.
 
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب