عیراقی

بەریتانیا: بەهۆی حەشدی شەعبییەوە عیراق سەقامگیر نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا: بەهۆی حەشدی شەعبییەوە عیراق سەقامگیر نابێت
مەودا میدیا-

باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق ئاشکرایکرد "بەهۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە عیراق سەقامگیر نابێت، بەهۆی ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عیراقدا نین،  هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەگەڵ عیراق لە گفتوگۆدان سەبارەت بە داهاتووی هێزە بیانییەکان لە عیراق و شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش".

ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق بە ماڵپەری سکای نیوزی رایگەیاندووە "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عیراقدا نین، دۆخی عیراق زۆر ئاڵۆزە و حەشدی شەعبی بووەتە هۆی ناسەقامگیری، تا گرووپی لە یاسا دەرچوو هەبن، عیراق سەقامگیر نابێت، پێویستە ئێران پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی رابگرێت و پشتیوانی حکومەتی عیراق بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوپەیمانان و ئەمەریکا لەگەڵ عیراق لە گفتوگۆدان سەبارەت بە داهاتووی هێزە بیانییەکان لە عیراق و شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان