کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان پرسی مووچە و بەردەوامی لێبڕین تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرانبەران و بەردەوامی لێبڕین و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کۆببێتەوە، ژمارەیەک ئەندام نووسراویان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردبوو.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بە پرسی دواکەوتنی مووچە و بەردەوامی لێبڕین و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کۆببێتەوە، هەروەها ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتاران دەداتەوە.

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ماوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا واژۆیان کۆکردبوویەوە و لە نووسراوێکی هاوبەشدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردبوو، داواین کرد دانیشتنی داهاتوو سەبارەت بە پرسی مووچە و بەردەوامی لێبرین بێت و وەزیری دارایش بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan