کوردستانی

ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیران و سبەینێ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021 بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک بەرزترین پلە 42 پلە دەبێت و نزمترین پلە 37 پلەی سەدی دەبێت.

Qaiwan
Qaiwan