کوردستانی

بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوەیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوەیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

ژمارەیەک لە کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بۆ ماوەی شەش مانگ لە بەرانبەر دەوامکردنی زیادە گردبوونەوەیان ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر کارمەندی خۆبەخش دامەزرێندراون و هاوکارییەکانیان بۆ خەرجنەکراوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 ژمارەیەک لە کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامدا بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بۆ ماوەی شەش مانگ لەکاتێکدا ئەوان دەوامی زیادەیان کردووە، حکومەت بەڵێنی پێدابوون لە بەرانبەر ئەنجامدانی دەەوامی زیادە مووچەیان بۆ خەرج بکات، بەڵام تائێستا خەرجنەکراوە.

ئاراس محەمەد، کارمەندی نەخۆشخانەی هیوا بە مەودا میدیای راگەیاند "زیاتر لە 140 کارمەند لە نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی کارئاسانی بە خۆبەخش لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دامەزراون، حکومەت بەڵێنی پێداوون لەبەرانبەر ئەو خزمەتەی دەیگەیەنن، مانگانە هاوکاری بکرێن بە بڕێک مووچە وەک پاداشت، بەڵام ماوەی شەش مانگە بۆیان خەرجنەکراوە و مافی خۆیانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک کارمەندی فەرمی نەخۆشخانە خۆمان مووچەکانمان دوادەکەوێت و پێمان نادرێت، پێم سەیرە حکومەت بەڵێنی خەرجکردنی هاوکاری داوە بە کارمەندانی خۆبەخش".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan