کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند، بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان دەست بەسەر برێکی زۆر مادەی هۆشبەردا بگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دانپێدانانی گروپێکی بازرگانیکردنی بە مادەی هۆشبەر بڵاوکردەوە، بەپێی زانیاریی ناو گرتە ڤیدیۆکە، ئاسایشی سلێمانی لەڕێگەی دوو پرۆسەوە دوو تۆمەتباری دەستگیرکردووە، تۆمەتبارێک بەناوی (م،ح،ح) هاوڵاتییەکی خەڵکی دهۆکە و تەمەنی 43 ساڵە پیشەی گواستنەوەی کەلوپەل بووە و ماوەی 11 ساڵە ئەو کارە دەکات، تۆمەتباری دووەم بەناوی (ع،ح،ع) هاوڵاییەکی شاری دهۆکە و تەمەنی 37 ساڵە و پیشەی مامۆستا بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەست بەسەر بڕی 207 کیلۆ مادەی هیرۆین و تلیاک گیراوە، ئەمەش یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان، دەست بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا بگیرێت
پ.ح