کوردستانی
نوێترین زانیاریی سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە پرسی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پەرلەمان دەکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە، لەکاتێکدا دەبوو حکومەت خۆی ئامادەی پەرلەمان بووایە، بایکۆتی کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی دەکەم".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی دواکەوتنی مووچە و بەردەوامی لێبڕین و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان کە ژمارەمان 57 ئەندامە، نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، کۆبوونەوەی داهاتوو سەبارەت بە پرسی مووچە بێت و حکومەت ئامادەی دانیشتنەکە بێت، بەڵام وەزیری دارایی سەردانی پەرلەمان دەکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕای من کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان هیچ ئەنجامێکی نابێت و چارەسەری کێشەکان ناکات، هەربۆیە بایکۆتی کۆبوونەوەکەم کردووە و بەشداری ناکەم".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و زانیاری زیاتر مەودا میدیا هەوڵیدا پەیوەندی بە زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان بکات، پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
پ.ح