کوردستانی

تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا-

رێکخراوێ مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکردووە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

بەپێی هەواڵێکی، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە.

وەک ئاماژەی پێدراوە، ئەو کۆڵبەرە ناوی "وەلی روستەمی" خەڵکی گوندی پوشت کوڕی سەلاسی باوەجانییە، ئەوەشخراوەتەڕوو، وەلی روستەمی دەستی چەپی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی نێردراوەتە نەخۆشخانەی شاری پاوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان