کوردستانی

بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بۆ خاوەن کۆمپانیا و بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک، سووتەمەنی و بیناسازی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران هاتووە "خاوەن کۆمپانیا و بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک، سووتەمەنی و بیناسازی ئاگادار دەکەینەوە، کارکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا قەدەغەیە، بە تایبەت جۆرەکانی پیکاب، دوو تەنی، قەلاب، لۆری و ترێلە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ھەموو ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan