کوردستانی
بڕی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ پشکی ھەرێم لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بڕی 375 ھەزار تۆن دەبێت, ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا نرخی وەرگرتنی گەنم دیارینەکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "پاش ئەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی 2021 بڕی 375 تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وە ربگیرێت ".
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران نەوزاد شێخ کامیل وتی "هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەدەن و سایلۆکان ئاگادار دەکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا نرخی ئەو پارەیە دیارینەکراوە کە بۆ هەر تۆنێک گەنم دەردێت بە جوتیاران و چاوەڕوانی حکومەتی عیراقین نرخەکە دیاری بکات".
س.س

بیروڕا