کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و بڕێك حەبی هۆشبەر لەجۆری (ترامادۆڵ) و (دەمانچەیەک) و (چەقۆیەك) و (دامبۆکسێك)  و هەندێك ئەدەواتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریان پێگیراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan