کوردستانی
لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک شەش کەس دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک کە ژمارەیەک گەنج سوکایەتی بە گەنجێکی دیکە دەکەن.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆیەک لە تیک تۆک کە تیادا چەند گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتییان بە سکاڵاکار کردووە، لەئێستادابەبڕیاری دادوەر هەرشەشیان بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراون".
س.س