کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار نزیک سێ رێیانی ناحیەی مەیدان لە رووداێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 لەسەر رێگەی دەربەندیخان - کەلار نزیک سێ رێیانی ناحیەی مەیدان رووداوێکی پێکدادان روویدا لەنێوار ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ئەدمیراڵ و ماتۆڕ سکیلێکی جۆری دوتایە نامی پرۆ کە جگە لە شۆفێرەکە سەرنشینێکیش لەسەر ماتۆڕەکە بوە، بەداخەوە گیان لەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە و سەرنشینەکەی لێکەوتەوە و شۆفێری پیکابەکەش بە سوکی بریندارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دانیشتووی شاری هەڵەبجەی شەهیدە و قوربانیانی ماتۆڕەکەش دانیشتووی ناحیەی رزگاری گەرمیانن".

س.س