کوردستانی
پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە پێداچوونەوە بە رێكارەكانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کارە لە بەرژەوەندیی گشتییە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە پێداچوونەوە بە رێكارەكانی خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کارە لە بەرژەوەندیی گشتییە.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و رەچاوكردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەک پێشتر رامانگەیاندبوو بۆ پێداچوونەوە بە رێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان وە دوابەدوای رەچاوكردنی ئاستی رەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتوچۆ و گەشتکردن و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی نموونە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لە رێگەی دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:

1- ئەو هاوڵاتییانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
2- ئەو هاوڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
س.س
بیروڕا