کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 40 مەتری شاری هاولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لەسەر شەقامی 40 مەتری هەولێر نزیک شوقەکانی ناز سیتی کلایزەرێکی تایبەت پێچیکردەوە لە شوێن پێچێک و یەکسەر داخڵی شەقام بو بێ ئەوەی سەیری شەقامی سەرەکی بکات و بزانێت کە ئایا ئوتومبێل هەیە یان نا، بۆیە هەر لەگەڵ پێچکردنەوەی کەوتە سەر رێڕەوی ئوتومبێلێکی هۆندای تۆکسنی تایبەت کە ئەویش زۆر خێرابوو پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەگەڵ ساتی پێکدادانەکەش هۆندای تۆکسن کۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بەستوونێکی کارەبا و لەدواییش گەڕایەوە بۆ ناو شەقام و سەر دوورگەی ناوەند کەوت و لەدیوەکەی دیکەی شەقام دابەزی، ئینجا لەوێش خۆی کێشا بە شۆستە و دارەکانی جوانکاری ئینجا وەستا، لە دەرەنجامی ئەم رووداوە شوفێری ئۆتۆمبێلی تۆکسن گیانی لەدەستدا و دووسەرنشینیش کە لەگەڵی بوون برینداربوون، لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر بەهەردووک ئوتومبێل و ستوونی کارەبا و دارەکانی جوانکاری".

https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/4151056384937116
س.س
بیروڕا