کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەردەكات كە تەرقین قەید كراون.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی دەستگرتن بە ئاستی زانستی، بە تایبەت لە خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزارەت بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکاران- قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بن (دبلۆمی باڵا- ماستەر- دکتۆرا) ئەوا رێنوێنییەکانی خوێندنی باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بەوەشکردووە "خوێندکاری (تەرقین قەید)كراو، دوو ساڵ دوای تێپەڕبوونی كاتی تەرقین قەیدەكەی، مافی ئەوەی هەیە سەرلەنوێ بچێتە پێشبڕكێ و داواكاری  پێشكەش بكات بۆ خوێندنی باڵا بە پێی رێنوێنیی نوێ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan