کوردستانی
"كێشەی كەركوك وابەستە نییە بە هەڵبژاردنەكانەوە، بەڵكو پەیوەندیی بە دەسەڵاتدارانی بەغداوە هەیە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، ئەندامێکی ئەندامی لیژنهى ناوچه كوردستانییهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێمیش لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە هەڵبژاردن هیچ لە دۆخی کەرکوک ناگۆڕێت.
جەمال حەوێزی، ئەندامی لیژنهى ناوچه كوردستانییهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێم لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی کەرکوک وابەستە نییە بە هەڵبژاردنەوە، بەڵکو وابەستەیە بەو رژێمەی کە لە بەغدا دەسەڵات دەگرێتە دەست، هەروەها کەسمان لە کەسمان باشتر نەبینی بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەک شت گرنگە ئەویش کۆدەنگی حزبە کوردستانییەکانە لە کەرکوک، بۆئەوەی لە ژمارەی ئەو کورسیانەی کە هەمانە کەمتر نەهێنینەوە و زیاتری بکەین، بۆئەوەی بەپێی ژمارەی کورسییەکان هەندێک شت لە دادگای فیدڕاڵی داوا بکەین".
ئەو ئەندامەی لیژنهى ناوچه كوردستانییهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێم وتی "رێککەوتنی سیاسی لە نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی و کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کراوە و تێگەیشتن لە نێوان کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کراوە لە کەرکوک، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە".
س.س