کوردستانی

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عیراق به‌رده‌وامه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عیراق به‌رده‌وامه‌
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سالم جواد عبدالهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عیراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کرا.

له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری، د.ئامانج رەحیم، د. عه‌بدولحكیم خسرۆ به‌خێرهاتی شانده‌كه‌یان كرد و لای خۆشییه‌وه‌، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عیراقه‌، تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ سوودی گه‌لی عیراق كۆتایی بێت. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی 11ی دووه‌م لە یاسای بودجە ژمارە 23ی ساڵی 2021 له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن وپاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan