راپۆرت

ئەردۆغان شكستیهێنا لە رازیكردنی بایدن بۆ پشتكردنە رۆژئاوای كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان شكستیهێنا لە رازیكردنی بایدن بۆ پشتكردنە رۆژئاوای كوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند هەڵوێستی وڵاتەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پرسی تیرۆردا جیاوازە و ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆكی ئەمەریكا رەتیكردووەتەوە واز لە پاڵپشتیكردنی هێزە كوردییەكان لە سوریا بهێنێت.

رۆژی دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021 لە پەراوێزی كۆبوونەوەی وڵاتانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ، جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە و بەپێی سەرچاوەكانی راگەیاندن چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێكردووە.

ئەردۆغان داوای چی لە بایدن كرد؟
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لە گوتاری كۆبوونەوەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ بەڕوونی داوای پێویستی كۆتاییهاتن بە پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای بۆ هێزە كوردییەكانی لە سوریا كردووە، بەوپێیەی ئەوان بەشێكن لە پارتی كرێكارنی كوردستان- پەكەكە.

بایدن؛ ئەردۆغانی نیگەرانكرد
سەرۆك كۆماری توركیا نیگەرانە لە هەڵوێستی جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا و نووسیویەتی "چەمكێكی نامۆ و خراپ هەیە كە دەیەوێت جیاوازی بكات لەنێوان رێكخراوە تیرۆریستییەكان و بنەماكەی جیاكردنەوەی تیرۆریستیی باش و تیرۆریستیی خراپە".

ئەردۆغان روونیدەكاتەوە "روون و ئاشكرایە ئەوە جۆرە هەڵوێستە پێچەوانەیە نەك تیرۆر لەناونابات، بەڵكو هانیان دەدات بۆ چالاكیی زیاتر".

بەپێی زانیارییەكانی تایبەت بەو داوایەی ئەردۆغان كە چەندین پێگەی توركی بڵاویانكردووەتەوە ئەوە هاتووە جۆو بایدن داواكەی ئەردۆغانی بۆ وازهێنان لە پاڵپشتیكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان رەتكردووەتەوە".

ماڵپەڕی زەمانی عەرەبی راپۆرتێكی بەسەر دێڕی "ئەردۆغان شكستیهێنا لە رازیكردنی بایدن بۆ دەستبەردرابوون لە هێزە كوردییەكان" بڵاوكردووەتەوە، ناوەڕۆكی راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە كەوا ئەردۆغان نیگەرانە لەو رەتكردنەوەیە و بڕوای وایە پێویستە هەرچی زووترە ئەمەریكا واز لە پشتیوانیكردن لە هێزە كوردییەكان بهێنێت.

هێزە كوردییەكان دژی داعشن
پێش چەند هەفتەیەك وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی توركیای كرد و بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتەی روونكردەوە ئەمەریكا دەستبەرداری هێزە كوردییەكانی سوریا نابێت.

شێرمان وتبووی "مەبەستی سەرەكی لە پەیوەندیكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هێزە كوردییەكان شكستپێهێنانی داعشە، بۆیە دەستبەرداریان نابین".

ئەوەشی وتبوو "ئیدارەی جۆو بایدن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هێزە كوردییەكان لە چوارچێوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات- هەسەدە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان