عیراقی
سەبارەت بە هاتنی فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ عیراق روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند سەردانەکەی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاسایی بووە و هیچ نهێنییەکی تێدانییە، لە هەموو وڵاتاندا حکومەتەکان سەردانی یەکدی دەکەن و کۆدەبنەوە، ئێران بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە تۆمەتبار دەکرێت.
سەعیدە خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە سەردانەكەی ئەم دواییەی عەمید ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ عیراق، روونیکردەوە "سەردانەكە سەردانێكی ئاساییە وەك هەموو ئەو سەردانانەی لەنێوان حكومەتەكاندا دەكرێن لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان".
روونکردنەوەکەی حکومەتی ئێران پاش ئەوەدێت، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسداران سەردانی عیراقی کردووە و دۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەکە پرسیار لەسەر سەردانەکەی دروست دەکات، بەهۆی ئەوەی ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە دژایەتیی دەکرێت و بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە تۆمەتبار دەکرێت.
پ.ح