کوردستانی

لاهور شێخ جەنگی: ئەم مانگە مووچەخۆران هەواڵی خۆش دەبیستن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لاهور شێخ جەنگی: ئەم مانگە مووچەخۆران هەواڵی خۆش دەبیستن
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد "بۆ ئەم مانگە مووچەخۆران هەواڵی خۆش دەبیستن، بێگومان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەنگاوی درووستی ناوە بە ئاراستەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند "بێگومان لە رابردوو و لەئێستاشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەنگاوی درووستی ناوە بە ئاراستەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و رێککەوتنەکە راستە و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان، بێگومان یەکێتی نەبووایە ئەمە نەدەکرا و یەکێتی سەرجەم لایەنەکانی دیکەی پەلکێش کردووە بۆ بەغدا بە ئاراستەی رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەشکرد "دڵنیابن مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مانگە هەواڵی خۆش دەبیستن، ئەم مانگە نەبێت بۆ مانگی داهاتوو، بێگومان داکۆکی دەکەین لەسەر دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan