کوردستانی
وەزیری سامانە سروشتییەکان وەڵامی گرانبوونی نرخی بەنزین دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، نووسراویان ئاراستەی وەزارەت کردووە تا ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێت.
پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێك بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەكە كۆبووە و لەكۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین و كوالێتی بەنزین و گازوایل كرا، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گرانبوونی نرخی کارەبا لە پرۆژە پیشەسازییەکان تاوتوێکرا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "نووسراو ئاراستەی وەزارەت دەکرێت، تا ئەوەی کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بێت، بەمەبەستی پێدانی روونکردنەوەی پێویست لەسەر گرانبوونی بەنزین و گفتوگۆكردن لەسەری و چۆنیەتیی چارەسەركردنی".
پ.ح