عیراقی
کازمی هۆشداری توند دەداتە وەزیرەکانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتەکان نابێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێندرێن، هەر کەسێک ئەو کارە بکات بە توندی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، حکومەتی ئێستا حکومەتێکی پیشەییە".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا هۆشداری توندی دایە وەزیرەکان و ئاماژەی بەوەکرد "بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە وەزارەتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێن، هەر کەسێک وەزارەتەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت بە توندی رووبەڕووی یاسا و سزای یاسایی دەبێتەوە".
باسی لەوەشکرد "سکاڵا هەیە لەسەر رێکاری بەشێک لە دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە گومانی مەرامی هەڵبژاردنیان لێدەکرێت، لەسەر حسابی بژێوی هەژاران، ئەمەش لە رێگەی پشتیوانیکردن لە هەندێک بەربژێر، حکومەتی ئێستا حکومەتێکی پیشەییە و کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی دوور لە ساختەکاری و بەدیهێنانی دادپەروەری دەکات".
پ.ح