کوردستانی
بەغدا بڕیاری ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق بڕیاریدا مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، پارەکە بەمەبەستی مووچەی مووچەخۆرانە و پارەی مووچەی شەش مانگ رەوانە دەکات.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک پاش وردبینی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت، بەوپێیەش بەغدا بڕە پارەی مووچەی شەش مانگ رەوانە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، بەغدا ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران رەوانە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان کراوە.
پ.ح