کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێک و چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند، مادەکان لە جۆری کریستاڵ، حەشیش، حەبی هۆشبەر بووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەست بەسەر مادەکاندا گیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەپێناو بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر و کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا، لەماوەی دوومانگدا پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان بازرگان بووە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بووە و چوار تۆمەتبارەکەی دیکە بەکارهێنەر بوونە و دانیشتووی قادر کەرەمن".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو مادانەی پێیان بووە لە جۆری کریستاڵ، حەشیش، حەبی هۆشبەر بووە و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی 36 و 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکارە دەروونییەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2020 دەستی بەسەرداگیراوە و تۆمەتبارەکان راگیراون".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan