کوردستانی
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندی عیراق لە چەند رۆژی رابردوو بڕێکی کەمی دراوی دۆلاری ئەمەریکی خستە بازاڕەکانی عیراقەوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 151 هەزار دینار بەرزبوویەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بانکی ناوەندی برێکی زیاتر دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
محەمەد رەزا، لە نووسینگەی جیهانی نرخ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی 151 هەزار دیناری تێپەڕاند و بەهاکەی یاری دەکرد، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەهاکەی دابەزی و بوو بە 149 هەزار و 750 دینار، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەهاکەی زیاتر دابەزی و 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بوو بە 149 هەزار و 350 دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار پەیوەستە بە بانکی ناوەندی عیراقەوە، ئەگەر بڕێکی زیاتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە، بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت، بە پێچەوانەشەوە بەهاکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە، پێشبینی ناکەم 100 دۆلار بگاتە 160 هەزار دینار لە ساڵی 2003وە تائێستا دۆلار بەو رێژەیە بەرزنەبووەتەوە".
پ.ح