کوردستانی

مەرجی ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجی ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "بەغدا پاش وردبینی لە داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستان، دەست بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانە دەکات بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەغدا پارەی مووچەی شەش مانگ رەوانە دەکات".

سەبارەت بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دکتۆر رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زانیاری نوێی خستەڕوو و بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی دارایی حکومەتی عیراق پاش ئەوەی وردبینی ئەنجامدەدات لە داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەسەرکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە، هەروەها پارەی شەش مانگی مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکات، بەڵام بەو مەرجەی تەنها دەبێت پارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجبکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد